پێشمه‌رگه دوو گوندی سه‌ر به داقووقى رزگار کردن و له پێشڕه‌ویدان
جێگری لیوای 9-ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە عەمید (فایەق قادر حەمەساڵح) لە بەرەکانى شەڕەوە بۆ KDP.info راگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مرۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هه‌ڵمه‌تێکی فراوانیان بۆ رزگارکردنی گونده‌کانی سه‌ر به قه‌زای داقووق ده‌ست پێ کرد و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا تائێستا توانراوه هه‌ردوو گوندی، خالید و سه‌عدیی سه‌ر به قه‌زاکه له داعش پاک بکرێته‌وه.
عەمید (فایەق) گوتیشى، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ راوەدوونانى تیرۆریستانى داعش و رزگارکردنی گونده‌کانی دیکه‌ی ئەو دەڤەرە، له پێشڕه‌ویدان و له هه‌وڵی کونتڕۆڵکردنی گوندی وه‌حده‌یش دان.
