لە شەڕی رەبیعەدا پێشمەرگەیەك شەهید بووە

 لە شەڕی رەبیعەدا پێشمەرگەیەك شەهید بووە
لە هێرشەكانی ئەمڕۆی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی داعش لە سنووری رەبیعە تەنیا یەك پێشمەرگە شەهید بووەو شەڕیش بەردەوامە.

سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند، كە لە شەڕی ئەمڕۆدا لەشكری تایبەتی یەك و گوڵان، هێزی تایبەتی یەک، فەرماندەیی سەفین و فەرماندەیی زێرەڤانی و لیوای هەشتی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، كە لیوایەكی هاوبەشە بەشداری شەڕەكە دەكەن و چەندین گوندیان كۆنترۆڵكردووەتەوەو گەیشتوونەتە نێو رەبیعە و شەڕ بەردەوامە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی تەنیا یەك پێشمەرگە لەو شەڕەدا شەهید بووە، ئەویش پێشمەرگەی بواری هەندەسی بووە، بەڵام 15-20 چەكداری داعش كوژراون.





رووداو
Top