لە شارەدێی جەلەولا سێ چەكداری داعش کوژران
بە پێی هەواڵێكی سایتی سومەریە نیوز بەیانیئ ئەمرۆ لە شارەدێی جەلەولا، لە نێو بنكەیەكی تەندروستیی مەیدانی لە گەرەكی جەماهیری شارەدێیەكە، تەقینەوەیەك كە نازانرێ لە چ جۆرێك بووە روویداوە و بەهۆیەوە سێ چەكداری داعش كوژراون و ژمارەیەكی دیكەشیان برینداربوون.
بە پێی هەواڵەكە، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە چەكدارانی داعش تووشی پەشۆكاوی بوون و ژمارەیەكی زۆریان لە ناوچەی تەقینەوەكە بڵاو کراونەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر، بۆ بەدواداچوونی زیاتر لەسنووری جەلەولا پەیوەندی بە چەند سەرچاوەیەكەوە كرد، بەڵام لەبەر ئەوەی شارەدێیەكە بە تەواوەتی لە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعشدایە و هاووڵاتیان و بە تایبەتی خێزانە كوردەكان ناوچەكەیان بەجێهێشتووە بۆیە بە دەستهێنانی زانیاری زۆرئەستەمە.
