فڕۆکە مووشەکوەشێنەکانی ئەمەریکا، لە نزیک کۆبانی داعشیان بۆردوومان کرد

 فڕۆکە مووشەکوەشێنەکانی ئەمەریکا، لە نزیک کۆبانی داعشیان بۆردوومان کرد
هێزەکانی سوپای ئەمەریکا، ڕایانگەیاند، دوێنێ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانیان مۆڵگەیەکی داعشیان لە نزیک کۆبانی بۆردوومان کردووە و نزیک سنووری تورکیایش دوو ئۆتۆمبێلیان تێک شکاندوون.
هێزەکانی سوپای ئەمەریکا گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاو کردووتەوە تێیدا نیشانی دەدات کە فڕۆکە جەنگییەکانیان پێگەیەکی داعشیان لە نزیک کۆبانی بۆردوومان کردووە و هەر دوێنێ، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەڵمەتێکی دیکەیان بەرپا کردووە و دوو ئۆتۆمێلی چەکدارانی داعشیان لە نزیک دەروازەی سنووریی لەگەڵ تورکیا کردووەتە ئامانج و تێکی شکاندوون.
وەها پێدەچێت ئەمانە یەکەم گورزی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی بێ کە لە نزیک سنووری تورکیا کە مەبەست لێی شکاندنی گەمارۆی سەر شاری کۆبانیی ڕۆژئاوای کوردستانە، دەوەشێندرێن.
Top