ئاسایش باندێكی مەترسیداری رفاندن لە سلێمانی دەستگیردەكات
دەقی راگەیێندراوی ئاسایشی سلێمانی:
دوای ئەوەی لە شەوی (25-26/9/2014 ) لەلایەن چەند كەسێكەوە لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی هاووڵاتیەك بەناوی ( د ,ع , ر ) كە پیشەی كاسبە و خاوەنی كافیتریایە دەفڕێنن , پاش چەند كاتژمێرێك لەهەمان شوێندا لەلایەن فڕێنەرەكانەوە ئازاد دەكرێت و لەبەرانبەردا هەڕەشەی ئەوەی لێدەكەن كە ئەبێت بڕی ( 5000) پێنج هەزار دۆلاریان بداتێ دواتر بڕی ( 50000 ) پەنجا هەزار دۆلاریان بۆ پەیدا بكات.
دوای ئازادكردنی ناوبراو دەست بەجێ هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لی ئاگادار دەكاتەوەو، دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (421) لەیاسای سزادانی عێراقی پاش ئەوەی فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارەكان دەردەچێت , ئاسایشی سلێمانی دەست دەكات بە لێكۆڵینەوە و پشكنین و بەدواداچوون بە ماوەیەكی كەم زانیاری تەواوی لەبارەی ئەو گروپەوە دەست دەكەوێـت , لەچەند هەڵمەتێكی جیاجیا و لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانیدا هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان شەش كەس لەو باندە دەستگیربكەن بەناوەكانی ( گ , ع , ع) و ( ك , س , م ) و ( پ , خ , ح ) و ( ب , ص , و ) و ( م , ع , ح )و ( ب , خ , ح ) وە چەند كەسێكی تر لە ئەندامانی ئەو باندە ڕایان كردووە و فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە , پاش پشكنیی ماڵەكانیان توانرا لەناو ئۆتۆمبیل و لەماڵی چەند كەسێكیاندا دەست بگیرێـت بەسەر ئەم چەك و كەلوپەلە سەربازیانەدا كە ئەم گروپە بۆ فڕاندن و تۆقاندن و هەڕەشەكردن و سەرانە وەرگرتن و تەقەكردن لەگەڕەكەكان و لەماڵان و داگیركردنی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان و بەكار هێنانی ناوی بەرپرسان و ئاسایش بۆ ترساندنی خەڵك بەكاریان هێناوە كە كەلوپەلەكان بریتین لە چورا ئۆتۆمبیل لەجۆرەكانی
1- ئۆتۆمبیلی میسیو بۆشی مودیل 1991
2- ئۆتۆمبیلی لاندكرۆزەر ستیشن مۆدیل 2001 ( مونیكا )
3- ئۆتۆمبیلی شۆفرلێت مۆدیل 2008
و وەچەندین جۆرە چەك و تەقەمەنی لە جۆرەكانی
1- یەك چەكی بی كەی سی
2- یەك چەكی ئاڕ بی جی
3- یەك چەكی ئێم فۆڕ
4- یەك چەكی ناتۆ
5- دوو چەكی كڵاشینكۆف
6- یەك چەكی قەناس
7- یەك چەكی ئێم شانزە
8- یەك چەكی دەمانچەی علوج
9- یەك چەكی تاپڕ
10- بڕێك تی ئێن تی
11- دوانزە مەخزەنی فیشەكی كلاشینكۆف بەتاڵا
12- یەك مخزەنی كلاشینكوف چلی بەتاڵ
13- یەك مخزەنی كلاشینكوف حەفتاو پێنجی بەتاڵ
14- 150 فیشەكی كلاشینكۆف
15- دوو مەخزەنی چەكی ئێم فۆر بەتاڵا
16- 95 فیشەك ئێم فۆڕ
17- حەوت مەخزنی چەكی ئێم شانزە پڕ
18- حەوت مەخزەنی چەكی ناتۆ بەتاڵا
19- 140 فیشەكی چەكی ناتۆ
20- یەك گوللە ئاڕ بی جی
21- 13 فیشەكی تاپڕ
22- دوو جیهازی بێ سیم لەجۆری chuan qi
23- یەك دووربینی دیلۆكس
24- 204 فیشەكی چەكی قەناس
25- 1180 فیشەكی چەكی بی كەی سی
26- یەك جوعبەی مخزن بەدرعەوە
27- شەشە جوعبەی مخزن بی درع
28- دوو كیفی شانەی دەمانچە
29- پێنج كیفی دەمانچە
30- چەند دەستە پۆشاكی سەربازی
31- چەند قەمەی گەورە و بچوك
32- چەند مۆبایلێك
سەرجەم دەستگیركراوەكان بەفەرمانی دادوە راگیراوون و هەڵمەتی پشكنین و بەدواداچوون بۆ هەڵهاتوەكان بەردەوامە . لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین ئەوەی سكاڵای هەیە لەسەر ئەوكەسانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتەیەكانی ئاسایش و پۆلیس بكەن تامافی خۆیان وەربگرن و ئێمەش پەیمان دەدەین كە پارێزەری سەروماڵ و كەرامەتی هاوڵاتیان بین .
رووداو
