رۆژنامەی سەباح: ئەمڕۆ شاندێکی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکات
رۆژنامەی سەباح لە زاری بەرێوبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق (مەھدی عەلاق) بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ یاخود سبەی، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و ئەو کۆبوونەوەیە پێش جەژنی قوربان دەبێت.
لای خۆشیەوە ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی (د.مەحموود عوسمان) گوتی، ئەمڕۆ شاندی کوردی دەچێتە بەغدا بۆ کۆبوونەوەیە لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) لەبارەی پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو لایە.
