فڕۆكە جەنگیەكان لە دووز داعشیان بۆڕدومان كرد
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ، یەکشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی حلێوەی سەر بەشارۆچكەی دووز بۆردومان كرد و تاكو ئێستا زیانەكان نەزانراو ن. لەلایەكی ترەوە تیرۆریستانی گروپی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) هێرشیان كردە سەر گوندی چەرداخلی كە دەكەوێتە نێوان شارۆچكەی دووز و شارەدێی سلێمان بەگ، بەڵام هێزە ئەمنییەكان توانیان وەڵامی توندیان بدەنەوە و تیرۆریستانیش بە ناچاری لە ناوچەكە هەڵهاتن.
