دووز... ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌

دووز... ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌
له‌ نزیك قوتابخانه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كێكی شارۆچكه‌ی دووز بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان سوننه‌ مه‌زهه‌بن.



به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی دووز رائید فاروق ئه‌حمه‌د به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی تینی شارۆچكه‌ی دووز له‌ نزیك قوتابخانه‌ی ئه‌مانی، دوو كه‌س كوژران و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

وتیشی: سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان سوننه‌ مه‌زهه‌بن، به‌شێكییان گه‌یشتوونه‌ته‌و داقوق.
Top