جەبار یاوەر: ئاگاداری رۆیشتنی هیچ هێزێك نیم بۆ رۆژئاوای كوردستان
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی ناردنی هێز بۆ رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، "وەك ئەمینداری هێزی پێشمەرگەی كوردستان هیچ ئاگایەكم لە ناردی هیچ هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان بۆ رۆژئاوای كوردستان نییە".
رۆژنامەی ستاری توركیا لە چاپی ئەمڕۆیدا لە زاری ئەردۆغانەوە گواستویەتییەوە، كە ئەردۆغان گوتویەتی ئەگەر هاوكاری مرۆییانە و پشتگیری ئەوان بۆ پێشمەرگە نەبووایە، ئەوا ئێستا هەرێمی كوردستان لە بارودۆخێكی خراپدابوو.
بەڵام ئەمینداری گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەو هەواڵەشی رەتكردەوە و رایگەیاند" ئاگاداری هیچ جۆرە یارمەتییەكی توركیا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان نیم".
رووداو
