فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا ئاگاداری دانیشتوانی حه‌ویجه ده‌كه‌ن شارۆچكه‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا له‌ڕێگه‌ی فڕیدانی بڵاوكراوه و نامه‌وه، داوا له‌هاوڵاتیانی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه ده‌كه‌ن، شوێنه‌كانیان جێبێڵن و له‌شارۆچكه‌كه بێنه ده‌ره‌وه.
وه‌ستا ره‌سول فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی له‌میحوه‌ری حه‌ویجه رایگه‌یاندووه: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا ئه‌و بڵاوكراوانه‌یان فڕێداوه‌ته‌وه خواره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی دیكه بدركێنێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی مه‌دا پرێس، دانیشتوانی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بكاربهێنرێن.
لەئێستادا چەكدارانی داعش كۆنترۆڵی زۆربەی شوێنەكانی قەزای حەویجەیان لەدەستدایە وەك (زاب و مولتەقا و ریاز و رەشاد و عەباسی).
خه‌ندان
