پێنج سەد کەس دادەمەزرێندرێن
د.رێکەوت حەمەرەشید، وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە (باسنیوز)ی راگەیاند بە ھەوڵی وەزارەتی تەندروستی دەرچوانی پزیشکی دادەمەزرێندرێن، گوتیشی:دەرچوانی زانکۆ پزیشکیەکان، دەرچوانی دەرمانسازی، دەرچوووانی پزیشکی ددان و پەرستیاری زانکۆ، لە ھەر سێ پارێزگاکەی ھەرێم دادەمەزرێندرێن.
رێکەوت حەمەرەشید، لە بارەی ژمارەی ئەو کەسانەی دادەمەزرێندرێن، گوتی" زیاتر لە ٥٠٠ کەسن و وەزیری داراییش رۆژی ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٤ بڕیاری دامەزراندنی ئەو کەسانەی داوە و پێشووتریش رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دەرچووە، بەم نزیکانەش فەرمانی دامەزراندنەکەیان دەردەچێت.
وەزیری تەندروستی ئەوەی خستەروو ئەو کەسانە داواکاری دامەزراندنیان بۆ بەرزکراوەتەوە و پەیوەندی بە فۆرمی دامەزراندن نیە، گوتیشی: ساڵانە پێویستی زۆرمان بە پزیشک و پزیشکی پسپۆڕی ھەیە لە نەخۆشخانە حکوومیەکان بۆیە ئەو دامەزراندنانە پێوەندی بە پرۆسەی دامەزراندن نیە.
