لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتە پشوو

لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتە پشوو
بەرپرسێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وردەکاری پشووی فەرمی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان ئاشکرا دەکات.





چێنەر خەفاف بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە باسنیوزی راگەیاند: بە دڵنیایی بە بۆنەی جەژنی قوربان ھەفتەیەک لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی فەرمی، گوتیشی: جەژن دەکەوێتە سەرەتای ھەفتە ،بۆیە ئەو دووژۆژەش کە دەمێنێتەوە واتا چوارشەمە و پێنج شەمەش پێدەچێت ئەو دوو رۆژەش بکرێتە پشوی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

چێنەر خەفاف ئەوەشی خستەروو سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەت دواتر بە فەرمی پشووی جەژنی قوربان دیاری دەکات.

رۆژی شەممە ٤/ ١٠/ ٢٠١٤ ی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، بۆیە تاوەکو رۆژی شەمە ١١/١٠ پشوو دەبێت واتا ١١ی ١٠ دەوام دەست پێ دەکاتەوە.
Top