سه‌رۆك بارزانى: ئه‌ڵمانیا به بایه‌خه‌وه سه‌یرى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان و خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا كه رۆژ به رۆژ وڵاتانی جیهان رازیبوونی خۆیان بۆ لێدانی تیرۆریستان ده‌رده‌بڕن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان نیشاندا و رایگه‌یاند كه كه له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی باسی له ره‌وشی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه زۆره‌ی ئاواره‌كانی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند. وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كارێكی زۆر كراوه‌و یارمه‌تیی زۆری ئاواره‌كان دراوه به‌ڵام هێشتا ئاواره‌كان پێویستی به یارمه‌تیی زیاتر هه‌یه و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان دووپاتكرده‌وه و گوتی ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئاوارانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند كه هێنانی چه‌كه‌كانمان یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌وانه ده‌زگای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین سودێكی باشی ده‌بێت و هۆكارێك ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان، خواستێكی دیكه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه بوو كه راوێژكاری سه‌ربازی بنێرێته هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌شقپێكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر چه‌كی نوێ.
