بڕیارە لەم مانگەدا موچەی پێشمەرگە زیاد بكرێت

بڕیارە لەم مانگەدا موچەی پێشمەرگە زیاد بكرێت
دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان چەند بڕیارێكی لەبارەی هێزەكانی پێشمەرگەوە دەركرد و دواتر سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەسەندیكردن، بڕیارە لەم مانگە بە دواوە موچەی هێزی پێشمەرگە زیاد بكرێت، بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێ: نەبوونی بودجەی پێویست رێگرە لە جێ بەجێ كردنی بڕیارەكان.


عەمید هەلگورد حیكمەت بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند، یەكێك لە پێشنیارەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان زیادكردنی موچەی هێزی پێشمەرگەبوو، سەرۆكی هەرێمیش كردوویەتە فەرمان بۆ جێ بەجێكردنی، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی پشتڕاستكردووتەوەی ئەوەندەی بتوانن جێ بەجێ دەكەن.



عەمید هەلگورد گوتیشی: نەبوونی بودجەیەكی پێویست لەوانەیە رێگربێت، لە دەركردنی هەموو ئەو بڕیارانەی تایبەتن بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئێمە گەشبینین ئەگەر بودجەی پێویست لەبەر دەستی حكوومەت هەبێت، هەموو خالەكانی تایبەتن بۆ باری ئابوری پێشمەرگە جێ بەجێ بكرێن.
Top