ئەمڕۆ پێنجشەممە 25 ی ئەیلوول، ئۆرسۆلا ڤۆندێرلێین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مستەفای سەید قادر، پێشوازی لێکرا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.