بەرپرسێكی گەورەی داعش و سێ یاریدەدەری كوژران

بەرپرسێكی گەورەی داعش و سێ یاریدەدەری كوژران
پۆلیسی دیالە ئاشكرای دەكات لە گوندێكی سنووری پارێزگای دیالە، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەرپرسێكی گەورەی سەربازی داعش و سێ یاریدەدری كوژراون.



فەرماندەی پۆلیسی دیالە فەریق روكن جەمیل شەمەری، ئەمرۆ لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی هەڵمەتی هێزە ئەمنییەكان بۆ رزگاركردنی ئەو ناوچانەی بە دەستی چەكدارانی داعشەوەیە، لە گوندی نەوفەلی سەر بە شارۆچكەی میقدادییە لە سنووری پارێزگای دیالە شەرو پێكدادانێكی قورس لە نێوان هێزە ئەمنییەكان كە چەكدارە خۆبەخشەكانیش هاوكاریان دەكەن لە گەڵ چەكدارانی داعش روویدا.



جەمیل شەمەری ئاماژەشیدا، لەو شەرەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەرپرسی سەربازی داعش لە سنووری گوندەكانی باكووری شارۆچكەی میقدادییە كە خەڵكی وڵاتە عەرەبییەكانە لە گەڵ سێ یاریدەدەری كوژراون.

وتیشی، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە لێدانی چەكدارانی داعش لەو سنوورەدا و شەروپێكدادانەكان بەردەوامە.
Top