بە هەزاران كەس دەگەڕێنەوە كۆبانێ
ئەمڕۆ بە هەزاران كەس لە گەنجان و پیاوانی كۆبانێ لە باكووری كوردستانەوە دەگەڕێنەوە بۆ كۆبانێ و ئیدی كەس لە كۆبانێوە بەرەو باكووری كوردستان نایێت بۆ پەنابەری.
هەروەها بۆمبارانی ئاسمانیی فڕۆكەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بۆ بنكەكانی داعش لە دەڤەری كۆبانێ و ناوچەكانی سووریا ، خەڵكی هانداوە كە بگەڕێنەوە بۆ كۆبانێ ، چونكە گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتە كە دوای بۆمبابارانی فڕۆكەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی ، ئیدی چەكدارانی داعش ناتوانن بێنە نێو شاری كۆبانێ.
ئەمڕۆ رەوشی دەڤەرەكە ئارامە و ، ئەمڕۆ بەیانیش فڕۆكەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بنكەكانی داعشیان لە دەڤەری كۆبانێ بۆمبابارانكردوون.
لەئەنجامی هێرشی داعش و گرتنی دەیان گوندی دەڤەری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان ، لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 130 هەزار كەس ئاوارەی باكووری كوردستان و ژمارەیەكی دیكەش ئاوارەی دەڤەری عەفرین بوون لە شاری كۆبانێ و گوندەكانییەوە.
رووداو
