خیزانە ئاوارەكانی بەنداوی مووسڵ دەگەڕێنەوە جێگاکانیان و داعشیش منداڵان بۆ خۆتەقاندنەوە ڕادێنێ

 خیزانە ئاوارەكانی بەنداوی مووسڵ دەگەڕێنەوە جێگاکانیان و داعشیش منداڵان بۆ خۆتەقاندنەوە ڕادێنێ
ئەمڕۆ 180خێزانی ئاوارەكانی بەنداوی مووسڵ گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.. هەر لەو ناوچەیە پێشمەرگە بە چڕی مۆڵگەكانی داعشی بۆردوومان كردوون. هەروەها داعشیش لە ناو مووسڵ منداڵان بۆ خۆتەقاندنەوە ڕا دێنێ .
كارگێڕی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو خێزانانەی لە بەنداوی مووسڵ ئاوارە ببوون گەڕاونەتەوە جێگاکانی خۆیان و تا ئیستایش 180 خێزان گەڕاونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشمەرگە بە تەواوی ئەو ناوچەیەی لە چەكدارانی تیرۆریستیی داعش پاك كردووەتەوە."
پێوەست بە دۆخی شەڕیش لەو ناوچەیەدا، (مەموزینی) گوتی: "هەر ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە بە هاوەن مۆڵگەكانی داعشیان لە نزیك بەنداوی مووسڵ بۆردوومان كرد و توانییان ئەمیرێكی تیرۆریستانی داعش بە ناوی (یوونس ئەبوزەنون) و دوو تیرۆرستی دیکە بكوژن".
ئەو گوتیشی: "چەكدارانی تیرۆریستیی داعش لە ناو مزگەوتەكانی شاری مووسڵ خولی فێریبوونی خۆتەقاندنەوە و بۆمبرێژكردنی شوینەكانیان بۆ منداڵان كردووەتەوە و لەسەر كارەكانی خۆیان مەشقیان پێ ‌دەكە"ن .








kdp.info
Top