ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران و تەرمی حەوتیان لەدەست پێشمەرگەیە
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخموور لە لێدوانێكدا ، رایگەیاند كە ئەمڕۆ چوارشەممە 24/9/2014 هێزەكانی داعش لە هەردوو گوندی كوشاف و ساقی سەر بە ناحیەی گوێڕ لە جموجۆڵدابوون، دوای ئەوەی لە كاژێر 1:40 خولەكی نیوەڕۆ فرۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بۆردوومانی چەكدارانی داعشی لەو دوو گوندەدا كرد، هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش بنكەكانی داعشیان تۆپباران كردووە.
سیروان بارزانی روونیكردەوە كە لە ئەنجامی ئەو بۆردوومان و تۆپبارانەدا، "چەند دۆشكە و ئۆتۆمبێلێكی داعش تێكشكێنران و ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعش كوژراون، كە تەرمی 7 چەكدار لە دەست هێزی پێشمەرگەدایە".
رووداو
