ئەمرۆ تابلۆی تازەی هەولێر كەوتەبواری جێبەجێكردن
فازڵ حاجی بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر گوتی: ئەمرۆ پێدانی تابلۆی تازەی ئۆتۆمبێل دەستی پێكردووە كە جۆرێكی ئەڵمانیە و كۆمپانیایەكی تایبەتمەند دەستی پێكردووە و لە جۆرێكی زۆر باشە و كە بەهیچ شێوەیەك دەستكاری ئەو تابلۆیە ناكرێت و مۆرێكی تایبەتی بەسەرەوەیە و لۆگۆیەكی زیرەكیشی لەسەر هەڵدەكەندرێت كە سەرجەم زانیارییەكانی تێدایە.
لەبارەی كاتی دروستكردنی تابلۆو تێچووی تابلۆكان هەمان ئەو بەرپرسە گوتی: ئەمرۆ یەكەم تابلۆ كە دروستكراوە ئەوا دروستكردنی تابلۆكان بەردەوام دەبێت و لەسەرەتاشدا تەنها ژمارەە كاتییەكان دەستی پێكردووەو پاشانیش سەرجەم ژمارەكانی هەولێر دەگرێتەوەتا كۆتایی ئەو كارگەیەش كە هاتووە لە هەر سێ خولەكێكدا تابلۆیەك دروست دەكات. هەرچی تێچووی تابلۆكەشە وەك نرخی پێشووی خۆی ماوەتەوە كە بۆ هەر تابلۆیەك 10 هەزار دینار وەردەگیرێت، شۆفێریش هەموو ئەو خەرجیانەی بۆ دەگەرێتەوە كە پێشتر دوای دروستكرانی تابلۆ كۆنەكە دەبوایە بۆیاغی بكات و جوانكاریشی بۆ بكات، بەڵام ئەم كارگەیە خۆی تابلۆكە دروست دەكات و بۆیاغیشی دەكات.
لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو كۆمپانیایەكی ئەڵمانی گۆڕینی تابلۆی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەبێ هەرێمی كوردستانی لەئەستۆ گرتووەو بەشێكی زۆریشی جێبەجێ كردووە.
