نزیكه‌ی 360 گوندى كۆبانێ چۆڵكراون
ئه‌وه‌ی كه زانراوه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان 7 كیلۆمه‌تر له دووری سه‌نته‌ری كۆبانێ به‌رده‌وامه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه (میلیسا فلیم نج ) گوته‌بێژى ئاژانسى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشدارى ئه‌وه‌یدا ئه‌و هێرشه‌ى چه‌كدارانی داعش كه بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی كۆبانێ ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا نزیكه‌ی 360 گوندی كۆنترۆڵ كردووه؛ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانی سوریا و ئه‌گه‌ر رێگری لێی نه‌كرێت ئه‌وا كۆچی به‌كۆمه‌ڵ ڕووده‌دات . تا ئێستا زیاتر له 130 هه‌زار هاووڵاتی له شارۆچكه‌ی كۆبانێ ئاواره‌ی توركیا بوونه و ترسی تێكچونی سه‌قامگیری ئه‌منی شاره‌كانی قامیشلۆ و حه‌سه‌كه و سه‌رێكانیێی گرتۆته‌وه.
