له‌ كه‌ركووك تیرۆریستێكی سه‌ربه‌ داعش ده‌ستگیركرا

له‌ كه‌ركووك تیرۆریستێكی سه‌ربه‌ داعش ده‌ستگیركرا
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌ كوردستان تی ڤی ڕاگه‌یاند هێزه‌كانیان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك له‌شاره‌دێی یایچی باشوری شاری كه‌ركوك تیرۆریستێكی سه‌ر به‌گروپی تیرۆریستی ناسراو به‌داعش ده‌ستگیركرد، جێی باسه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاند له‌ڕێگه‌ی ئه‌میری گروپه‌كه‌وه‌ ناوبراو په‌یوه‌ندی به‌ هاووڵاتیان ده‌كات و داوای پاره‌یان لێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی داهات بۆ گروپی تیرۆریستی ناسراو به‌داعش كۆبكاته‌وه‌.
Top