رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی داوای هاریكاری بۆ كۆبانێ دەكەن

رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی داوای هاریكاری بۆ كۆبانێ دەكەن
لە گردبوونەوەیەک لە بەردەم پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی داوایان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بە هانای خەڵکی کۆبانێوە بچن و لە چنگی تووندڕەوەکان ڕزگاریان بکەن.



لە بەیاننامەی کۆتایی گردبوونەوەکە دا ڕێکخراوەکانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئاماژەیان بەوەکرد، لە كاتێكدا كە هێشتا برینەكانی شنگال و زوممارو برا كریستیانەكان لە باشووری كوردستان و لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان خوێنیان لێ دەچۆڕێ چەکدارە تووندڕەوەکان خەریک کوبانێ بە تەواوی وێران بکەن و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە هەمبەر ئەو کارەساتەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوو دەدات بێدەنگ نەبێت و هاریكاری كۆبانێ بكەن و نەهێڵن بەهیچ شێوەیەك ئەوەی لە شنگال روویدا، لە كۆبانێ دووبارە ببێتەوە.



لە خۆپیشاندانەکە چەندین دروشم بەرزكرانەوە كە ئاماژە بوون بۆ زیندویەتی گیانی نەتەوەیی لە نێوان پارچەكانی كوردستان و هەستكردن بە ئازارەكانی یەكتری.
Top