حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی ڕاپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكان دەداتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی ڕاپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكان دەداتەوە
بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان كە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆنسەی مافی مرۆڤەوە ڕاپۆرتێكی ئامادە كردووە و بەهۆی نا ووردی لەو ڕاپۆرتەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بە 24 لاپەڕە وەڵامی نەتەوەیەكگرتووەكانی دایەوە.





ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دیندار زێباری جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەروەی هەرێمی كوردستان گوتی: هەرێمی كوردستان لەماوەی سێ ساڵدا توانیویەتی زۆرترین یارمەتی پێشكەش بە ئاوارەكان بكات و بەوپەڕی پەرۆشییەوە پێشوازی لێكردوون و هەموو سەرچاوەیەكی ژیانی بۆدابینكردوون بە خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەكانەوە.

زێباری گوتیشی: ئەو ڕاپۆرتە بە ووردی نەچووەتە ناو ئەو لایەنانەی كە هەرێمی كوردستان كاری لەسەر كردوون، لەبەرامبەریشدا ئاماژەی بۆ ئەوە نەكردووە كە هەرێمی كوردستان بە بێ پشتیوانی حكومەتی عیراق و نەتەوەیەكگرتووەكانیش هاریكاری بۆ ئاوارەكان دابین كردووەو تاوەكو ئێستاكەش بەردەوامە.

لەبارەی ڕەیشوشی ئافرەتان و منداڵانیشەوە كە لە ڕاپۆرتەكەدا باسی لێوەكراوە دیندار زێباری گوتی: ئەو ڕاپۆرتە باسی ئەوە دەكات كە ڕەوشی ئافرەتانی ناو كەمپەكان وەك پێویست نییە لەكاتێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ درێغی نەكردووەو جیاوازی لەنێوان ئافرەتان و پیاواندا نەكردووە، منداڵانیش بەهۆی ئەو ڕەیوشەی تێیدا ژیاون بۆیە بوونەتە قوربانی بەڵام ئێستاكە مردنی منداڵان زۆر كەمی كردووە.

لە كۆتاییشدا زێباری جارێكی دیكە گوتی ئێمە ملیۆنەها دۆلارمان پێشكەش بە ئاوارەكان كردووەو خزمەتگوزاریمان بۆ دابین كردووەن و بەردەوامیش دەبین لە خزمەتكردنیان بەڵام پێویستە نەتەوەیەكگرتووەكان هەوڵی دابینكردنی هاریكاری بدات و حكومەتی عیراقیش هەنگاوێك لەوباریەوە بێتە پێشەوە.
Top