پێشمەرگە داعشی لە گوێڕ تێك شكاند.. 12 تیرۆریست كوژران و بریندار بوون

 پێشمەرگە داعشی لە گوێڕ تێك شكاند.. 12 تیرۆریست كوژران و بریندار بوون
ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە میحوەری گوێڕ هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی وەڵامیان درایەوە و گورزێكی كوشندە لە چەكدارانی داعش درا، لە ئاكامی ئەم شەڕەیشدا 12 تیرۆریست كوژراون و بریندار بوون.

لەم بارەیەوە بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خانزادی پارتیی دیموكراتی كوردستان (خەسرۆ هەركی) كە ئێستا لە میحوەری گوێڕە، بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە گوندی ئەبزەغ لە میحوەری گوێڕ هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و گورزێكی كوشندەیان لە چەكدارانی داعش وەشاند كە زیانی گیانی و ماددییان پێ گەییشت و تێك شكێندران و هەڵاتن.

(هەركی) گوتیشی، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا پێنج چەكدار كوژران و حەوتی دیكەیش بریندار بوون، ئێستایش ناوچەكە ئارامە و جوڵەی داعشیش نەماوە.
Top