بەپەلە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە باشووری کەرکووک بۆردمانی داعش دەکەن

بەپەلە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە باشووری کەرکووک بۆردمانی داعش دەکەن
بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی حکومەتی عێراقی لە باشوری شاری کەرکووک بۆردمانی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام داعش دەکەن.



لیوا "ھەڵۆ نەجات" بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی حکومەتی عێراقی دەستیان بە بۆردمانی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام داعش کردووە لە باشووری شاری کەرکووک و بەتایبەت لە سنووری مەلا عەبدوڵا و تا ئێستا نەزانراوە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی داعش چەنده بەڵام بەشێوەیەکی بەردەوام فڕۆکەکان بۆردومانیان دەکەن."



گوتی: "تیرۆریستانی داعش دەستیان کردبوو بە دانانی ھەندێک قاعیدەی کاتیۆشا بەرانبەر بە کۆمپانیای گاز و ڕوو لە شاری کەرکووک و نیازیان باش نەبوو و فڕۆکە جەنگییەکانیش بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکەن."
Top