عەمار حەكیم: ھەوڵێكی جدیی ھەیە بۆ چارەسەری كێشەكانی بەغدا و هەولێر
حەكیم دوای سەردانی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلوول لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی : "سوپاسی ھەرێمی كوردستان دەكەین بۆ میوانداریكردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەكان، كە لەسەر خاكی كوردستان، بەڵام تێبینی ئەوەمان كرد كە ئاوارەكان بە دۆخێكی خراپدا تێپەڕدەبن، بۆیە پێویستە حكومەتی عێراق و حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە ھانای خەڵكەوە بچن".
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق سەبارەت بە كێشەكانی هەولێر و بەغدا، گوتی: "ئەو دۆسیانەی لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە و بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە پێویستە شاندی باڵای ھەردوولا دابینیشن و ھەوڵبدرێت لەو ماوەی كە ماوەتەوە كە تەنھا دوو ھەفتەیە بریار بدەین لە نێوان ئەرك و مافەكانی هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكان".
گوتیشی: "ئێمە لە چوارچێوەی دەستووردا مامەڵە دەكەین و دڵنیاشین ھەولێر بە پەرۆشە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی خۆی لەو چوارچێوەیەدا".
رووداو
