مەسرور بارزانی: داعش لە عێراق و سووریا رۆژانە شەش ملیۆن دۆلار كۆدەكاتەوە
مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی كوردستان لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ كەناڵی حوڕە گوتی: "رێكخراوی داعش چەكێكی زۆری لەبەردەستدایە كە لەمیانی رووبەڕووبوونەوەكانی لەگەڵ سوپای ئازادی سووریاو سوپای عێراق دەستی بەسەرداگرتوون".
گوتیشی: "پێموایە لەگەڵ ئەو هەموو چەكە پێشكەوتووانەی لە سووریاو عێراق دەستی بەسەرداگرتوون هێشتاش لایەنەكان هێزی رێكخراوی داعش بەكەم سەیردەكەن، لەكاتێكدا لە عێراق و سووریا خاوەنی نزیكەی 40 هەزار چەكدارە، لەوانەشە بەیەكسانی بەسەر هەردوو دەوڵەت دابەش بووبن".
دەشڵێت: "تاوەكو ئێستاش رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی بەردەوامە لە كۆكردنەوەی داهات، لە رێگەی فرۆشتنی نەوت و گەنم و وەرگرتنی باج رۆژانە شەش ملیۆن دۆلار كۆدەكاتەوە، بێجگە لەو هاوكاریانەی بەدەستیان دەگات".
رووداو
