مەزهەر جەنابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ (گوڵان):شكستی حكومەتی پێشوو لەوەدا بوو كە رەچاوی تایبەتمەندیی پێكهاتەكانی نەدەكرد

مەزهەر جەنابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ (گوڵان):شكستی حكومەتی پێشوو لەوەدا بوو كە رەچاوی تایبەتمەندیی پێكهاتەكانی نەدەكرد
ئەندامێكی ئەنجومەنی عیراق بە توندی رەخنە لە حكومەتی پێشووی عیراق دەگرێت و دووپاتی دەكاتەوە كە لە ماوەی 10 ساڵی رابردووی حكومەتدا هیچ ئومێدێك بۆ هیچ گۆڕانكارییەك لە ئارادا نەبوو، بەڵام ئەوە ناشارێتەوە كە بەڕێز حەیدەر عەبادی بە ئومێدو دڵنیاییەوە خۆی بۆ ئەم پۆستە گرنگە پاڵاوت كە بە تەحەدییەوە بوو بەرامبەر سەرۆك وەزیرانی پێشوو كە سوور بوو لە سەر مانەوە لەسەر كورسیی دەسەڵات، مەزهەر جەنابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (گوڵان) روونی كردەوە كە لە ئێستادا گەندەڵی ئیداری و دارایی و سیاسیی بەشێوەیەك تەشەنەی كردووە كە پێویستی بە كاركردنی هاوبەش هەیە بۆ بنبڕكردنی، لە هەمان كاتیشدا دووپاتی كردەوە كە ئەگەر لە ماوەی رابردوودا حكومەتێكی كارا هەبووایە و بیری لە بەرژەوەندیی هەموو پێكهاتەو نەتەوەو ئایین وئایینزاكان بكردایەوەو رەچاوی تایبەتمەندیی هەموو لایەكی بكردایە حاڵی عیراق بەم شێوەیە نەدەبووو تیرۆریستان و كەسانی نامۆ روویان لە عیراق نەدەكردو ئەو هەموو رووبەرەی خاكی وڵات بەم شێوەیە لەلایەن تیرۆریستانەوە داگیرنەدەكرا، بۆیە لە كۆتاییدا هیوای خواست كە كابینەكەی عەبادی بەخۆداچوونەوە بكات و چاكسازیی ریشەیی لە ئیدارە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی و بەڕێوەبردنی عیراقدا بكات، ئەگە رنا رەوشەكە بەروە خراپتر دەچێت و كاولكاری و ماڵوێرانی و كوشتن و قوربانی زیاتر تەشەنەدەكات و زەرەرمەندی یەكەمیش تەنیا گەلی عیراق دەبێت.
Top