جگە لە ئەڵمانیا ژمارەیەک وڵاتى دیکە مەشق بە پێشمەرگە دەکەن

 جگە لە ئەڵمانیا ژمارەیەک وڵاتى دیکە مەشق بە پێشمەرگە دەکەن
ئەمیندارى گشتىی وەزارەتى پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەو وڵاتانەى چەک و پێداویستى بۆ هێزى پێشمەرگە رەوانە دەکەن، بەڵێنى ئەوەشیان داوە مەشق و راهێنان بە هێزەکانى پێشمەرگە بکەن .

ئەمیندارى گشتیى وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان(فەریق جەبار یاوەر)، رایگەیاند "تائێستا 7 وڵاتە بەڵێنى ناردنى چەکیان داوە بۆ هێزەکانى پێشمەرگە، لەو ژمارەیەیش 5 وڵات چەکەکانیان گەییشتوونەتە دەست هێزى پێشمەرگەى کوردستان ".
(فەریق جەبار یاوەر) بە ماڵپەڕی وتەبێژی راگەیاندووە "ئەو وڵاتانەى بەڵێنى پێدانى چەک و پێداویستى سەربازیان داوە، هاوکات بەڵێنى ئەوەشیان داوە مەشق بەهێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان بکەن، وەک هێزێکى نیزامى وەزارەتى پێشمەرگە رێک بخەنەوە ".
Top