دەستەی دەستپاكی هەرێم بە فەرمی داوای بە دامەزراوەیی كردنی دامەزراندن لە دەزگاكانی هەرێم دەكات
لەمبارەیەوە دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكی دا كە وێنەیەكی داوەتە پەیامنێر، تێدا هاتووە: به نووسراوێكی فه‌رمی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان داوای له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كردووه كه بۆ به دامه‌زراویكردنی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم هه‌نگاو بنێت.
له‌نوسراوه‌كه‌دا ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم پێشنیاری بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، سه‌رجه‌م دامه‌زراندنه‌كان له خوار پله‌ی وه‌زیر به (cv)بێت و له رێگای راگه‌یاندنی پۆسته‌كانه‌وه بێت.
دەستەی دەستپاكی هەرێم نووسیویەتی: دامه‌زراندن و پركردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان به پێی پره‌نسیپی (كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو) بێت، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه بۆ رێگای به دامه‌زراوه‌كردنی دام و ده‌زگاكان هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت.
