بڕیارە سبەی یەك شەممە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەكانیەوە دەست پێبكات، لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێریش بە بەشداری زیاتر لە 22هەزار قوتابی بەسەرجەم بەشەكانیەوە لە 326 هۆڵ لە هەر 11 پەروەردەی قەزاكان، لە بارەی ئامادەكارییەكانیش بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ئەوەی راگەیاند گوتی" ئامادەكارییەكانی باشمان كردوە بۆ بەرێوەچوونی رۆژانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەكانیەوە، لە سنوری پەروەردەی گشتیش زیاتر لە 22هەزار قوتابی لە 326 هۆڵ ئەزموونیەكانیان ئەنجام دەدەن لە سنوری هەر 11پەروەردەی قەزاكان، بەهیوای ئەوەین مامۆستایان بە وێژدانێكی ئاسودەوە چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان بكەن و هەوڵ بدەن كەشێكی لە بارو گونجاو دابین بكەن بۆ تاقیكردنەوەكان بە ئامانجی ئەوەی بتوانین بە شێوەیەكی تەندروست رۆژانی ئەزمونیەكان بەرێوەبچێت ئێمەش لە گشت روویكەوە ئامادەكاری خۆمان كردوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدرێت.