سهرۆكی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستهی یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان كرد
بهرێزان سهرۆك و ئهندامانی مهكتهبی تهنفیزیی یهكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
بەڕێزان مامۆستایانی ئایینی
سڵاوی خواتان لێ بێت
به بۆنهی ٤٤ ساڵهی دامهزراندنی یهكێتییهكهتان گهرمترین پیرۆزبایی له ئێوه و سهرجهم زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له تهواوی كوردستان دهكهم .
ئێمە لە کاتێکدا یادی دامەزراندی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان دەکەیەنەوە کە کۆمەڵێک خوانەناس و لەدین دەرچوو بەناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە کەوتوونەتە بڵاوکردنەوە ڕق و کینە و حەزی کوشتن و کاولکاری و پەلاماری خاکی پیرۆزی کوردستانیان داوە، مایەی شانازییە کە زانایانی ئایینی لە کوردستان زۆر زوو لە دژی ئەم تیرۆریستانە هاتنە دەنگ و ڕاتانگەیاند کە ئەوەی ئەو تیرۆریستانە ئەنجامی دەدەن لەهیچ شوێنێکی ئاییندا جێی نابێتەوە و دژی بنەماکانی ئایینی ئیسلامە.
لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا یهكێتییهكهتان رۆڵێكی بهرچاو و كارای له بڵاوكردنهوهی بیری نهتهوهیی گێراوه و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگرییکردن لە کوردستان بوون، ئێستاش ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی زۆر هەستیارە، دڵنیاین مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان بە گیانی پێشمەرگانەوە بەرگری لە خاکی کوردستان و کەرامەتی خەڵکی کوردستان دەکەن و ئەو هەڵوێستەتان بەر دەنرخێنم کە جگە لەوەی لە بە بەیاننامە و وتارەکانتان پشتیوانییتان لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان کرد، کۆمەڵێک لە مامۆستا بەڕێزەکانیش چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتییان گرتە دەست و چوونە سەنگەرەکانی بەرگرییکردن لە خاک و گەلی کوردستان.
لێرەوە وێڕای دەستخۆشییم لە مامۆستایانی ئایینی داواتان لێ دەکەم كار لەسەر گەنجەكانمان بكەن بۆ ئەوەی لە نیشتیمانپەروەری دانەبڕێن، پێویستە ڕووی ڕاستەقینەی ئەو تیرۆریستانە پێشان بدەن و ڕێگە نەدەن بەهیچ شێوەیەک بیری توندڕۆیی و تەکفیری لەناو گەنجانی وڵاتەکەمان بڵاوبێتەوە.
ئێستا لەسایەی پێشمەرگە قارەمانەکانمان گەلەکەمان بووەتە سیمبولی ئازادیخوازی و ڕەتکردنەوەی توندڕۆیی و بەگژداچوونەوەی تیرۆر و شانازیی ئەوەمان هەیە کە بە نوێنەرایەتیی هەموو مرۆڤایەتی و دنیای ئازاد تیرۆریستان لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان تێک دەشکێندرێن. پێویستە مامۆستایانی ئایینی ئەو پەیامە بگەیەنن کە ئەو پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەی بۆ کوردستان هاتۆتەدەست بەرهەمی بڕوابوونمانە بە ئازادی و لێبووردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکان، ئەوانە لای مرۆڤی کوردستانی بەهای نەگۆڕن و دەبێ بیانپارێزین.
هیوادارم له سهر ئهو رێبازه پیرۆزهی خۆتان بهردهوام بن بۆ خزمهتی گهلی كوردستان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هوشیاركردنهوهی خهڵك له سهر بنەمای خۆشهویستیی نیشتمان و لێبوردهیی و راوهستان دژ به دیاردهی تیرۆر و دژی هەموو ئەو بیر و کردارانە بن کە دژی روحیهتی ئایینی ئیسلام و بهها مرۆڤایهتییهكانە.
خوای مهزن پشت و پهناتان بێت
مسعود بارزانی
سهرۆكی ههرێمی كوردستان
20/9/2014
