ئوسترالیا 600 سەرباز و 10 فڕۆكەی رەوانەی عێراق كردووە

 ئوسترالیا 600 سەرباز و 10 فڕۆكەی رەوانەی عێراق كردووە
تۆنی ئابۆت، سەرۆكوەزیرانی ئوسترالیا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە رایانگەیاند ژمارەیەك سەربازی ئوسترالی بەڕێوەن بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەشداریكردن لەو هاوپەیمانێتییە نێودەوڵەتییەكەی كە بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) رێكخراوە.

ئەمڕۆ 18ی ئەیلوول، سەرۆكوەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند كە 600 سەربازی وڵاتەكەی ماڵئاواییان كردووە و بەرەو عێراق بەڕێكەوتوون بۆ ئەوەی بەشداریی لە جەنگ لە دژی داعشدا بكەن.

ئابۆت رایگەیاند مەبەست لە ناردنی ئەم سەربازانە پاراستنی ئوسترالیا و ئازادیی ئەو وڵاتەیە.

ئەم بڕیارەی ئوستورالیا لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ 15 كەس لە خەڵكی وڵاتەكەی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێكخراوە تووندڕەوە ئیسلامییەكاندا دەستگیر كراون. جگە لەو 600 سەربازە، ئوسترالیا 10 فڕۆكەی جەنگیشی رەوانەی عێراق كردووە.





رووداو
Top