كەركووك ... گرتنی بەرپرسێكی سەربازی داعش
عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " لە هەڵمەتێكی تایبەتدا هێزەكانی پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی كەركووك لە باشوری شاری كەركووك بەرپرسێكی سەربازی داعشمان دەستگیر كرد كە ناسراوە بەوالی كەركووك لە باشوری شاری كەركووك كە چەندین كاری تیرۆریستی ئەنجام داوە .
جێگەی باسە تیرۆریستەكە ناوی (ع,خ,ز ) كە لە نزیك مەشروعی ئاوی كەركووك گیراوە و لێكۆڵینەوەكان دەستی پێكردووە بۆ ئەوەی زانیاری وردتر دەست بكەوێت لە بارەی ئەو تیرۆریستانەی كە بوونیان هەیە لە نێو شاری كەركووك
