ئەمیری داعش لە تەلەعفەر بەرەو سووریا هەڵات.. لە ناوەڕاستی مووسڵیش بەكۆمەڵ هەڵدێن

 ئەمیری داعش لە تەلەعفەر بەرەو سووریا هەڵات.. لە ناوەڕاستی مووسڵیش بەكۆمەڵ هەڵدێن
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پیاوماقوڵانی مووسڵ دەڵێت، ئەمیری داعش لە تەلەعفەر بەرەو سووریا هەڵاتووە و لە ناوەڕاستی مووسڵیش بەكۆمەڵ هەڵدێن.

ئەندامی ئەنجوومەنی پیاوماقوڵانی مووسڵ (شێخ عەبدولمەجید ئەلحەداد) بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی راگەیاند، ئەمیری داعش لە شارۆچكەی تەلەعفەر (فوئاد جومەیلی) كە تەمەنی 46 ساڵە، بەرەو سووریا هەڵاتووە و چووەتە شاری حەسەكە لەو وڵاتە.

(شێخ عەبدولمەجید) گوتیشی، داعش لە ناوەڕاستی مووسڵ بەكۆمەڵ هەڵدێن، چونكە لەلایەن خەڵكەوە دژایەتییان دەكرێت، لەبەر ئەوەی بۆیان ئاشكرا بووە كە تیرۆریستان كردەوەی خراپ ئەنجام دەدەن و بوونەتە هۆكاری ئاوارەبوونی خەڵك.
Top