روونكردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سەر ژمارەی پێشمەرگە ونبووەكان
رۆژی سێشەممە 15ی ئەیلوولی 2015، مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ دوایین ژمارەی رۆژنامەی ئاوێنە، کە میدیایەکی لۆکاڵی باشووری کوردستانە، رایگەیاند 29 پێشمەرگە ونبوون و هەواڵیان نییە.
سەرچاوەیەك لە نووسینگە وەزیری پێشمەرگە سەبارەت بە هەواڵی ونبوونی پێشمەرگەكان گوتی:" بڵاوبوونەوەی هەواڵی ونبوونی 29 پێشمەرگە لە شەڕی داعش بەو شێوەیە، كە لە سەرەتای شەڕی چەكدارانی تیرۆریستەوە تا ئێستا 29 پێشمەرگە دیارنەماون، واتە لە سەرەتای رووداوەكانی مانگی حوزەیرانی 2014 و كەوتنی موسڵ و پەلاماردانی شنگال و زوومار لە لایەن تیرۆریستانەوە، ئەو ژمارەیە لە پێشمەرگە قارەمانەكانمان ونبوونە".
رووداو
