پێشمەرگە چەکە قورسەکانی بە سەنگەرەکاندا بڵاوەپێدەکات

 پێشمەرگە چەکە قورسەکانی بە سەنگەرەکاندا بڵاوەپێدەکات
ژمارەیەکی زۆر چەکی قورس، کە لە تانک و مەدفەعی پێشکەوتوو پێکهاتوون، بەسەر بەرەکانی جەنگدا بڵاودەکرێنەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە چەند رۆژی داهاتوودا و بە گەیشتنی ئەو چەکانە هێزەکانی پێشمەرگە لە هەندێ ناوچە لە دژی چەکدارانی داعش شەڕێکی قورس دەستپێدەکات.

ئەو چەکە قورسانە بۆ ئەوەن، تاوەکو هێزی پشتیوانی یەک، کە لەلایەن سیهاد بارزانییەوە سەرپەرشتی دەکرێ لە شەڕەکاندا بەکاریبهێنن.

رائید جومعە رەمەزان، لە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک رایگەیاند، چەکی قورسی نوێ و پێشکەوتوو لەناو ئەو چەکانەدا هەن. گوتیشی "چەکی قورسی ئێمە تەنیا تانک و تۆپ نییە، بەڵکو بیروباوەڕی پێشمەرگەیە، کە خۆیان بە باشی ئامادەکردووە لە دژی چەکدارانی داعش بجەنگن".

ئەو ئەفسەرە پلەدارەی پێشمەرگە بەڵێنی دا، کە لە رێگەی ئەو چەکانە و لە رۆژانی داهاتوودا سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکەن، چونکە وەک ئەو دەڵێ ئەو چەکانەی رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکرێن، زۆر پێشکەوتوون.






رووداو
Top