سەرۆکی هەرێمی کوردستان: داوا لە ئێران و ئەمریکا دەکات بۆ شەڕی داعش جیاوازییەکانیان وەلابنێن
بارزانی لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، دەڵێ: " کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆڵی ئیجابی بینیوەو ناتوانین رۆڵی ئێران پشتگوێ بخەین لەشەڕی دژ بە داعشدا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها پشتیوانیی خۆی بۆ ستراتیژییەتی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لە رووبەڕووبوونەوەی داعش دەربڕی و باسی لەوەشکردووە، کە هێرشی فڕۆکەکانی ئەمریکا کاریگەر بوون.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێشمەرگە نیازی هەیە بچێتە مووسڵ و لەوێ شەڕی داعش بکات، بارزانی دەڵێ: "ئەولەویەت بۆ ئێمە پاراستنی سنووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەمینەکانە، بەڵام ئەگەر ستراتیژی هاوبەش هەبێت لەنێوان حکومەتی بەغداو هاوپەیمانەکان، ئەوا پێشمەرگە ئامادەیە شەڕی تیرۆر بکات لە هەر شوێنێک بێت".
رووداو
