نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته به‌ره‌كانی جه‌نگ
له سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران له نزیكه‌وه گوێبیستی پێشهاته‌كانی میحوه‌ره‌كه و بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی بوو، هه‌روه‌ها له پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌كانی جه‌نگی كۆڵییه‌وه.
له وته‌یه‌كیشدا بۆ پێشمه‌رگه، سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك چۆن هه‌میشه له مێژوودا پارێزه‌ری گه‌ل و ووڵات بووه و له پێناو ئازادی و رزگاریی خاك و ووڵاتدا خوێن و گیانی به‌خشیوه، ئه‌مڕۆش به هه‌مان شێوه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و له هه‌موو میحوه‌ره‌كان، گیانبازانه به‌رخودان ده‌كات و به‌رگری له خاك و ئازادیی كوردستانیان ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند پێشمه‌رگه هه‌میشه سیمبولی به‌رخودان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داگیركاری و سته‌م بووه، بۆیه بووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی مایه‌ی شانازیی كوردستانییان و گه‌لی كوردستان هه‌میشه شانازی به پێشمه‌رگه‌وه كردووه و پێی سه‌ربڵند بووه.
ئه‌مڕۆش پێشمه‌رگه له هه‌موو میحوه‌ره‌كان و له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان، هه‌ر له شه‌نگاله‌وه تا گوێڕ و مه‌خموور و، تا و جه‌له‌ولا و سه‌عدییه و حه‌مرین، ڕۆژانه داستانی نه‌به‌ردی و سه‌ربه‌رزی تۆمار ده‌كات و مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری بۆ كوردستانییان ده‌نووسێته‌وه كه مایه‌ی شانازیی ئێستامان و نه‌وه‌كانی داهاتوومان ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها وره به‌رزی و ئاماده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی بۆ فیداكاری له به‌ره‌كانی جه‌نگ، به بنه‌مای سه‌ركه‌وتن و پاككردنه‌وه‌ی كوردستان له تیرۆرستان له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتی كرده‌وه، وره‌ی به‌رز و خۆڕاگریی پێشمه‌گه و دڵخوازیی پێشمه‌رگه بۆ پێشڕه‌ویكردن و ده‌ركردنی تیرۆرستان، بڕوایه‌كی به‌تین و وره‌یه‌كی پۆڵایینی به هاووڵاتیانی كوردستان به‌خشیوه و، ڕاپۆرته جیهانییه‌كانیش ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان وه‌ك قاره‌مان و هێمایه‌ك بۆ ئازادی و پاراستنی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان گه‌یاندووه‌ته هه‌موو جیهان، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه وه‌ك پارێزه‌ری به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی له جیهاندا ده‌ناسرێت، كه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو تاكێكی كوردستان مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شانازییه.
له كۆتاییی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیران هیوای سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی بۆ پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ران و پله‌داران و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه خواست.
