ستراتیژییە نوێیەكەی ئۆباما لە بەنداوی موسڵ و مەخموور و ئامرلی سەركەوتوو بووە
هەروەها پرۆفیسۆر مایكل گوتی: زۆرێك لە كوردەكان بەگومانن لەوەی سەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادی جیاواز بێت لە مالیكی، ئەمەش قابیلی تێگەیشتنە، چونكە كوردەكان تاڵاوێكی زۆریان چەشت بەدەست (مالیكی)یەوە و (عەبادی) یش سەر بە هەمان حزبە، واتە حزبی دەعوە. بەڵام پێموایە عەبادی جیاوازە لە مالیكی، هەم لەسەر ئاستی شەخسی و هەم لەسەر ئاستی پیشەییش. من قسەم لەگەڵ هەردووكیاندا كردووە، ئەوان تەواو جیاوازن لە توانایاندا بۆ ئەنجامدانی رێككەوتنی ژیرانە. مالیكی بەڵێنی هەموو شتێكی دەدا، بەڵام هیچیانی جێبەجێ نەدەكرد، بەڵام عەبادی بە حەزەرە لەوەی پێشكەشی دەكات. بەلای كوردەوە وا دەردەكەوێت كە نایەتە پێشەوە، بەڵام بە باوەڕی من ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە ئەو بەڵێنی شتێك نادات كە نەتوانێت جێبەجێی بكات. ئەمەش رێگەیەكی باشترە بۆ دەستپێكردن.
شایانی باسە مایكل نایت گوتی : باوەڕم وا نییە سعودیە هاوكاری زۆر پێشكەش بكات لە پەیوەندی بە عێراقەوە، دەستڕۆیشتوویی ئەوان زیاتر لە سووریادا هەستی پێ دەكرێت، كە مەشق بە هێزەكانی موعارەزە بكەن.
درێژەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(993)
