راپرسییەكەی سكۆتلەندا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیا هەبووە
هەروەها پیتەر گوتی: ئیسپانییەكان خۆشحاڵ نین لە بارەی بیرۆكەی وەرگرتنی سكۆتلەندا وەك ئەندام لە یەكێتی ئەوروپادا، لەبەر ئەوەی ئەمە دەبێتە هۆی هاندانی جوداخوازە كەتەلۆنییەكانی وڵاتەكەی خۆیان. من گومانم هەیە لەوەی لە كۆتاییدا رازی بن، بەڵام هەندێ كاتی دەوێت، تاوەكو سكۆتلەندا گفتوگۆ لەبارەی وەرگرتنیەوە بكات- وەك ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا-، هەروەها روون نییە كە ئایا ناچار دەكرێن دراوی یۆرۆ بەكار بهێنن؟ بە رەوچاكردنی كێشە ئابوورییەكانی ناوچەی یۆرۆ لە ئێستادا، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەمە بۆ سكۆتلەندییەكان بژاردەیەكی سەرنجڕاكێش نییە.
شايانی باسە پیتەر ئەی هال گوتی: ئەگەری ئەوە لە ئارادا نییە كە جیابوونەوەی سكۆتلەندا سەر بكێشێت بۆ هەرەسهێنانی شانشینی یەكگرتوو. پشتیوانی بۆ جیابوونەوەی وێڵز زۆر سنووردارە و چارەنووسی ئێرلەنداش لەسەر رێككەوتنی (GOOD FRIDAY AGREEMENT) راوەستاوە كە بەپێی ئەو رێككەوتنە سەربەخۆبوونیان-ئیرلەندییەكان- بەندە بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەكانەوە كە ئەگەری ئەوە لە ئارادا نییە لە داهاتووی نزیكدا بێتەئاراوە. من دەتوانم وێنای ئەوە بكەم كە بەریتانیا بە ئاسوودەییەكی تەوا لەگەڵ سەربەخۆبوونی سكۆتلەندا هەڵدەكات.
لە درێژەی دیدارەكەیدا ئەی هال هەروەها گوتی: ئیسپانییەكان خۆشحاڵ نین لە بارەی بیرۆكەی وەرگرتنی سكۆتلەندا وەك ئەندام لە یەكێتی ئەوروپادا، لەبەر ئەوەی ئەمە دەبێتە هۆی هاندانی جوداخوازە كەتەلۆنییەكانی وڵاتەكەی خۆیان. من گومانم هەیە لەوەی لە كۆتاییدا رازی بن، بەڵام هەندێ كاتی دەوێت، تاوەكو سكۆتلەندا گفتوگۆ لەبارەی وەرگرتنیەوە بكات- وەك ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا-، هەروەها روون نییە كە ئایا ناچار دەكرێن دراوی یۆرۆ بەكار بهێنن؟ بە رەوچاكردنی كێشە ئابوورییەكانی ناوچەی یۆرۆ لە ئێستادا، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەمە بۆ سكۆتلەندییەكان بژاردەیەكی سەرنجڕاكێش نییە.
درێژەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (993)
