هێزێكی پێشمەرگە بۆ مەسیحییەكان پێكدەهێندرێت

 هێزێكی پێشمەرگە بۆ مەسیحییەكان پێكدەهێندرێت
لەسەر داوای گەنجەكان و ئاوارە مەسیحییەكان، هێزێكی پێشمەرگەی مەسیحی پێكدەهێنرێت بۆ پارێزگاریكردن لە خۆیان و لە ناوچەكانیان.

جەلال حەبیب عەزیز، بەڕێوەبەری ناحیەی عەینكاوە رایگەیاند، " كاژێر 5:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی عەینكاوە دەكات بۆ ناونووسینی مەسیحییەكان بەمەبەستی چوونەناو ریزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە".

جەلال حەبیب هەروەها گوتی، "داوا لە گەنجان و لاوانی هەریەكە لە نەتەوەكانی كلدانی و ئاشووری و سریانی دەكەین ناوی خۆیان بنووسن بە مەبەستی خزمەتكردن لە نێو ریزەكانی پێشمەرگەی كوردستان".

وەك بەڕێوەبەری ناحیەی عەینكاوە باسیدەكات، دەبێت ئەوانەی خۆیان ناونووسدەكەن تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 30 ساڵیدا بێت، ماوەی خۆ تۆماركردن 4 رۆژە و تاوەكو 18/9/2014 بەردەوامدەبێت.

ئەو پێداویستیانەی بۆ خۆتۆماركردن پێویستن:

1- ناسنامەی باری شارستانی
2- رەگەزنامەی عێراقی
3- فۆرمی خۆراك
4- كارتی زانیاری
5- چوار وێنە
6- ژمارەی مۆبایل






رووداو
Top