راگەیێندراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەسەر سەربڕینی بارمتە بەریتانییەكە

 راگەیێندراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەسەر سەربڕینی بارمتە بەریتانییەكە
ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا هەواڵی سەربڕینی هاووڵاتیی بریتانی دەیڤید هاینزی ڕاگەیاند. سەربڕین و كوشتنی ئەم چالاكوانەی بریتانی كە ماوەی ساڵێكە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بە بارمتە گیرابوو نیشانەی ئەو پەڕی بەدڕەوشتی و بێ پڕەنسیپیی تیرۆریستانی داعشە و بە توندی ئیدانە دەكەین.

ئەم كردارە قێزەوەنە ئاماژەیەكە لە بەردەوامبوونی ئەم ڕێكخراوە تیرۆریستییە لە پێشیلكردنی هەموو جۆرە بەهایەكی ئاسمانی و مرۆڤی. بۆیە لەناوبردن و ڕیشەكێشكردنی ئەم ڕێكخراوە مەترسیدارە زەروورەتێكی بەپەلەیە كە دەبێ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەنجامی بدات.

د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
14ـی 9ـی 2014
Top