ئەمەریكا و هاوپەیمانانی كۆمەڵێك شارەزای سەربازییان هێناون.. چل وڵات لە هەولێرەوە شەڕی تیرۆر دەكەن

 ئەمەریكا و هاوپەیمانانی كۆمەڵێك شارەزای سەربازییان هێناون.. چل وڵات لە هەولێرەوە شەڕی تیرۆر دەكەن
بنكەیەكی گەورەی سەربازیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستاندا دەكرێتەوە كە سەنگەری ڕووبەڕووبوونەوەی 40 وڵات دەبێت.

بەرٍێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە (هەڵگورد حیكمەت) لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتی، "كردنەوەی بنكەی سەربازیی ئەمەریكا لە كوردستان لە سەرەتادا وەك بیرۆكە بوو، بیرۆكەكەیش لەوەوە سەرچاوەی گرت كاتێك ئەمەریكا هات بۆ عێراق، ئامادەیی نیشان دا كە لەو وڵاتەدا دژی تیرۆر بوەستێتەوە، ئەویش لە ڕێگەی دوو بنكەی سەربازییەوە بێت لە هەولێر و بەغدایش، بەڵام لە دوالێدوانیدا (ئۆباما) جەختی لەوە كردەوە كە هەولێر دەكەنە سەنتەری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ئەو بنكە سەربازییەیش سەنگەری ڕووبەڕووبوونەوەی 40 وڵات دەبێت لە دژی تیرۆر، ئەمەیش لێدوانێكی ئاسایی و زارەكی نییە، بێگومان دیراسە كراوە و جێبەجێ دەكرێت".

گوتیشی، "ئەمەریكا كۆمەڵێك شارەزای سەربازیی هێناون و ئێستا لە هەرێمن، بەڵام بە تەنیا نییە و هاوپەیمانەكانیشی لەگەڵیدان، ئەو هاوپەیمانانەیش خەڵكی شارەزایان هێناون، بەڵام تا ئێستا سەربازیان نەهێناوە".
Top