نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ئه‌حمه‌د تورك و سهڵاحەددین ده‌میرتاشدا، هەڕەشەکانی تیرۆر و پڕۆسەی ئاشتییان خستە بەر باس
لەو دیدارەدا کە نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هه‌ولێر بەڕێوە چوو، (نێچیرڤان بارزانى) جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، لەگەڵ شاندێكى سیاسه‌تمه‌دارانى كوردى كوردستانى توركیا کە له )ئه‌حمه‌د تورك و سهڵاحەددین ده‌میرتاش) و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانى HDP و KCD پێك هاتبوون، ڕه‌وشى ئێستاى ناوچه‌كه به گشتى و مه‌ترسیى هێرشه‌كانى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و یه‌كده‌نگى و یه‌كهه‌ڵوێستیى كوردستانیان له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تیرۆریستان‌دا خرایه به‌ر باس و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه تیرۆریستان ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستانیان كردووه‌ته ئامانج، بۆیه ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕوویان ببنه و یه‌كڕیزیى گه‌لى كورد، گه‌ره‌نتیى سه‌ركه‌وتن و شكستپێهێنانى تیرۆریستانه.
له به‌شیكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى له لایه‌ن ده‌وڵه‌تى توركیا و لایه‌نى كورده‌وه بۆ سه‌رخستنى ئاشتى نراون، خرانه ڕوو. له‌مباره‌یه‌وه (نێچیرڤان بازرانى) پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى سیاسى و ئاشتیانه‌ى كێشه‌ى كوردى له توركیا به هه‌نگاوێكى گرینگ بۆ نه‌مانى شه‌ڕ و پێشكه‌وتنى ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له قه‌ڵه‌م دا و هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ئاشتى دووپات كرده‌وه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرینگیى هه‌بوونى به‌رده‌وامى كه‌ناڵى لێكگه‌یشتن و دیالۆگ له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوان لایه‌نه‌كان پارێزراو بێت و، هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌ر به‌شێكى كوردستان، تایبه‌تمه‌ندیى سیاسى و واقعیى سیاسى و جیۆگرافیى هه‌ر به‌شێك ڕه‌چاو بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هاوكار و یارمهتیدر بن.
