نچێرڤان بارزانی: دوای ڕووداوه‌کانی موسڵ ئێمه‌ش بیر له‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ لــه‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌ ده‌ره‌کییه‌کاندا خۆمان ڕێک بخه‌ینه‌وه‌

نچێرڤان بارزانی: دوای ڕووداوه‌کانی موسڵ ئێمه‌ش بیر له‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ لــه‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌ ده‌ره‌کییه‌کاندا خۆمان ڕێک بخه‌ینه‌وه‌
سەرۆك وەزیرانی كوردستان نچێرڤان بارزانی لەگەڵ رۆژنامەی مییللەتی توركیدا دیدارێكی كردووە و تێدا چەند تەوەروباسێكی گرنگی ئەمڕۆی خستووەتە ڕوو، مەسەلەی شەڕی داعش و هاوكارییەكانی دەرەوە بۆ پێشمەرگە و هەڵوێستی وڵاتەزلهێزەكانی دونیا بەرامبەر بە شەڕی داعش و پشتگیریكردنی كورد و گەلێك تەوەری دێكەی باس كردووە.



نێچیرڤان بارزانی كە ئێستا هەموو میدیاكانی جیهانی بەدوایدا ڕادەكەن، لە رێگەی میللییەتەوە لێدوانێكی سەرنجراكێشی بۆ توركیا و ڕای گشتیی جیهانی ڕاگەیاند.



نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژنامەكە گووتی : دەبێ هەموو كەسێك زۆر بە جیددی و بە ستراتیژی سەیری ئەو مەسەلەیە بكات، داعش هەر كاتێك هەستی بەوە كرد كه‌دەتوانێ بەرەیەكی نوێ دروست بكات، دەستبەجێ ئەو كارە دەكات، ڕۆژێك دێت توركیاش پشكی خۆی لەو بەرەیە بەركەوێت. بەغدادی دەڵێ: من خەلیفەی هەموو موسڵمانانم، نەخشەكەیشی ڕوون و ئاشكرایە كە توركیاش لەخۆ دەگرێ. داعش هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیریی هەموو ناوچەكە، تاكە ڕێگایه‌ک هەیە بۆ ئەوەی شكست بە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان بێنن، ئەویش شەڕكردنە لە دژیان. داعش نەك تەنیا بۆ ئێمە، بەڵكو بۆ توركیا و ئوردن و لوبنان و عەرەبستانی سعوودیە، واتە بۆ هەموومان هەڕەشەیە، دەبێ لەناوچەكەدا زەمینە و تێگەیشتنی هاوبەش بێتە دی.





زیاتر گوتی: ئێمە پێمانوایه ‌بۆ تورك و كورد تاكە ڕێگە ئەوەیە ئەم مەسەلەیە لەناو توركیادا چارەسەر بكرێت، بێگومان شتێكی ئاسان نییە، پرسێك نییە ئەمڕۆ و سبەی چارەسەر بێت، گرنگ ئەوەیە ئامانجێك دابنرێت و نەخشەیەك هەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەكە.



لەبارەی چەكەوە نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی دا : پێویستیمان بە ئامێری سەربازی هەیە، بەداخەوە دوای 2003 حكوومەتی ناوه‌ندی ڕێگەی نەدا لە هیچ جێگایەكەوە ئامێری سەربازی بۆ ئێمە بێت، بەغداش چەكی بە ئێمە نەدا، هەتا مووچەی پێشمەرگەشی نەدا، بۆیەش هاوسەنگییەكی سەربازی لە نێوانماندا نییە، ئیمكانیاتی پێشمەرگە لەگەڵ داعش بەراورد ناكرێت.



سایتی هەولیر
Top