مه‌سروور بارزانی بۆ CBS News: ده‌بێ سیستم و سه‌ركرده‌كانی داعش له هه‌ر كوێیه‌ك بن، بكرێنه ئامانجی گورزه ئاسمانییه‌كان
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی گورزه ئاسمانییه‌كان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "گورزه ئاسمانییه‌كانی وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان زۆر به سوود بوون، پێشمه‌رگه سوپاسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ ئه‌و هاوكارییه، به‌ڵام من پێم وا نییه ئه‌و گورزانه بۆ تێكشكاندنی داعش به‌س بن."
په‌یوه‌ست به میكانیزمی تێكشكاندنی داعش، (مه‌سرور بارزانی) گوتی: "داعش هێشتا له سووریا هه‌ست به دڵنیایی ده‌كات و له ناوچه‌كانی وه‌ك مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر هه‌ست به ترس ناكات."
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه پێمان وایه ده‌بێ سیستم و سه‌ركرده‌كانیان له هه‌ر كوێیه‌ك بن بكرێنه ئامانج."
هه‌ر له‌و دیداره تایبه‌ته‌دا ئاماژه‌ی دا كه، كورد ده‌یه‌وێ هاوكاریی سیاسی زیاتر له ئه‌مه‌ریكاوه ببینێ و له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی كوردستان بۆ پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به بوونی سه‌نته‌رێكی هاوبه‌ش له نێوان كوردستان و ئه‌مه‌ریكادا و گوتی: "ئێمه داوامان له وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه به چه‌كی قورس هاوكاری پێشمه‌رگه بكات، وه‌ك تانك، هه‌لیكۆپته‌ر، چه‌كی قورس و زرێپۆشی گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه MRAP، چونكه ئه‌وانه زۆر گرینگن."
هه‌ر له‌و دیداره‌دا (مه‌سروور بارزانی) له چوارچێوه‌ی وه‌ڵامه‌كانیدا باسی له كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان و كێشه‌ی ئاواره‌كان له كوردستان و ئاریشه‌كان و نه‌بوونی متمانه له‌ناو پێكهاته‌كانی عێراق كرد.
