ھێزەکانی پێشمەرگە گوندێکی تریان لە میحوری باشیک کونترۆڵ کرد

ھێزەکانی پێشمەرگە گوندێکی تریان لە میحوری باشیک کونترۆڵ کرد
ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری میحوری باشیک پێشرەویان کرد توانیان گوندی عین سەفرا لە رۆژھەلاتی بناری چیای زەردک ئازاد بکەن.





عەبدوڵا ملا عوسمان جێگری بەرپرسی میحوری باشیک بە ئاژانسی ھەوالی پەیامنێری راگەیاند: نیوەرۆی ئەمرۆ لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگە لیوای ( ١٥ ) پێشرەوی بکەن بۆ ئازاد کردنی گوندی عەین سەفرا...

جێگری بەرپرسی میحوری گووتیشی: چەکدارانی داعش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

ئاماژەشیدا: تەرمی پێنج چەکدار و کۆمەلێک چەکی قورس و ئوتومبێلێکی سەربازی لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگە دەستی بەسەرداگیرا .


لە رۆژی پێنجی ئەم مانگە لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی بە ھاوکاری فرۆکە جەنگییەکان توانرا زنجیرە چیای زەردک و ژماریەک گوندی بناری چیاکە کونترۆل بکەن ژمارەێک چەکدار بکوژن و بەدیل بگرن .
Top