هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى بۆ پاككردنه‌وه‌ى زلوعیه‌ له‌ داعش ده‌ستى پێكرد

هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى بۆ پاككردنه‌وه‌ى زلوعیه‌ له‌ داعش ده‌ستى پێكرد
هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناحیه‌ى زلوعیه‌ ده‌ستپێكرد. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌پشتیوانى هۆزه‌كانى ناوچه‌كه‌ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناحیه‌ى زلوعیه‌ له‌ باكورى شارى به‌غدا له‌ تیرۆریستانى داعش ده‌ستپێكرد.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد ده‌زگاى نه‌هێشتنى تیرۆر به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانى سوپا نۆ تیرۆریستیان كوشت و چوار ئۆتۆمۆبێلیشیان لێ تێكشكاندن.
Top